پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و ئه‌م بڕیار و ڕاسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد :
1- له‌گه‌ل ده‌ست خۆشی بۆ سه‌رۆك و كارگێڕی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ئاگه‌داری كارگێڕی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ینه‌وه به كۆنتڕۆلكردنی یاریگه‌و جه‌ماوه‌ری به پێچه‌وانه‌وه یاریه‌كانی ده‌گوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كی تر.
2- بڕیاردرا به ئاماده نه‌بوونی ( ئه‌حمه‌د سه‌لام) كارگێڕی یانه‌ی شه‌قڵاوه له یاریه‌كانی یانه‌كه‌ی تاوه‌كو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی یانه پله یه‌كه‌كانی كوردستان و هه‌روه‌ها سزای دارایی به بڕی (250,000) دوو سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار ده‌بێت پێش یاری داهاتوویان ڕاده‌ستی ژمێریاری یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان بكرێت دووباره‌بوونه‌وه‌ش بڕیاری قوڕستر ده‌درێت .
3- ئاگه‌داری كۆتایی بۆ (ڕه‌مزی ساڵح)ڕاهێنه‌ری یانه‌ی سه‌یدسادق به دووباره نه‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی نه‌شیاو , به پێچه‌وانه‌وه سزای توند ده‌درێت .
4- گواستنه‌وه‌ی یاری نێوان (خانه‌قین و سه‌یدسادق) بۆ یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی .
5- سه‌باره‌ت به نوسراوی یانه‌ی وه‌رزشی خانه‌قین ژماره (27) له ڕێكه‌وتی 10/3/2021 لێژنه‌ی ناوبژیوانان ڕا‌سپێردرا به لێكۆڵینه‌وه سه‌باره‌ت به ڕووداوه‌كانی یاری نێوان (خانه‌قین و ئاشتی) .
6- بڕیاردرا سه‌باره‌ت به‌و یاریزانانه‌ی كه هیچ یاریه‌كیان له خوله‌كانی پله نایاب و پله یه‌كه‌كانی كوردستان ئه‌نجامنه‌داوه بۆیان هه‌یه مافی ده‌ستبه‌رداربوون له یانه‌كانیان وه‌ربگرن و له‌یانه‌كه‌یان ئازاد بن و به‌ژداری له خولی پله دووه‌كانی كوردستان بكه‌ن .
7- ئاگه‌داری ئه‌و ناوبژیوانانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له تاقیکردنەوەی كۆپەر ده‌رنه‌چوونه ڕۆژی پێنج شه‌ممه 18/3/2021 له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری كاتژمێر (9:00)ی به‌یانی ئاماده‌بن بۆ ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌یی كۆپەر .
8- بڕیاردرا به سڕینه‌وه‌ی كارتی زه‌رد و سوور له قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین له خولی تازه پێگه‌یشتووانی كوردستان .
9- دوای به‌دوواداچوون له یاری نێوان ئا‌رارات و زاخۆ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ناوبژیوانان , بڕیاردرا به ده‌ستخۆشی و پاداشتی دارایی بۆ یاریده‌ده‌ری ناوبژیوان (ئاسۆ ئه‌حمه‌د) .