پێشمه‌رگه سپۆرت -
شه‌شه‌م ڕۆژی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به كۆتاهات و له‌و ڕۆژه‌دا چوار یاری دیكه ئه‌نجام دران و یانه‌كانی ( شوڕته ، به‌حری به‌سره ، هه‌ولێر و غاز جنوب ) سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 13 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی سه‌ناعه و غاز جنوب ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و دوایی یارییه‌كی یه‌كلایه‌نه یانه‌ی غاز جنوب توانیان به ئه‌نجامی 0-3 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
له دووه‌م یاری هه‌مان هۆڵ یانه‌كانی جه‌یش و شوڕته دێربی شاری به‌غدادیان ئه‌نجام دا‌و دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام كوڕانی شوڕته توانیان بالاَده‌ستی خۆیان پیشان بده‌ن دوایی ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 3-2 گێم و به خاڵه‌كانی (21-25 (18-25) (25-21) (25-23) (22-20) برده‌وه .
له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین دوو یاری دیكه به‌ڕِێوه چوو له یه‌كه‌م یاری دا هه‌ولێر به ئه‌نجامی 3-0 گێم له حه‌بانیه‌یان برده‌وه و هه‌رچی یانه‌ی به‌حری به‌سره بوو توانی یه‌كلایه‌نه و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بباته‌وه .