پێشمه‌رگه سپۆرت -
له دووه‌م و ڕۆژ و دوا جه‌وله‌ی یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی خێرای سلێمانی كه زیاتر له 45 یاریزان تێیدا به‌شدار بوون ، ئاریان عه‌لی ئیحسانی یاریزانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی نازناوی پاڵه‌وانێتیه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی 7,5 خاڵی له كۆی 9 خاڵ كۆكرده‌وه .
پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش بۆ یاریزان ئاكار عه‌لی بوو به 7 خاڵ و پله‌كانی سێهه‌م و چواره‌می ڕیزبه‌ندی بۆ یاریزانان ڕێباز ناسڕ و چیا مودیر بوو به هه‌مان ژماره‌ی خاڵی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی و دوا پله‌ی ڕیزبه‌ندی بۆ یاریزان ڕه‌وه‌ند حامید بوو به 6,5 خاڵ .
ئه‌مه‌و دوای جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق و ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج و عومه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی عێراق خه‌لاَت به‌سه‌ر سه‌ركه‌وتوانی پاڵه‌وانێتیه‌كه دابه‌ش كران .
جێگه‌ی باسه پاڵه‌وانێتیه‌كه به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و به هاوبه‌شی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌رێوه چوو كه له مه‌راسیمی ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌دا و به ئاماده‌بوونی كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پپَشمه‌رگه و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و عومه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عیراق و زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو یارییه‌كانی ده‌ستی پێكرد .
پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی خێرایی سلێمانی به‌به‌شداری یاریزانانی شاره‌كانی سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك ، دیاله و گه‌رمیان به‌ڕێوه چوو كه تێیداو 45 یاریزان به‌شداریان كرد .