پێشمه‌رگه سپۆرت -
دوایی ڕۆژێك له پشووی تیمه‌كانی به‌شداری خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ، بڕیاره كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 13 / 3 / 2021 له نێو هه‌ردوو هۆڵه‌كانی یانه‌ی ئه‌كاد و كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین یارییه‌كانی شه‌شه‌م ڕۆژی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه ده‌ست پێبكات .
له هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد دوو یاری ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو له كاتژمێر 1:00 هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی سه‌ناعه‌ی به‌غداد و غازی به‌سره به یه‌ك ده‌گه‌ن .
له دووه‌م یاری و له هه‌مان هۆڵی كوڕانی جه‌یش و شوڕته‌ی به‌غداد به یارییه‌كی به‌هێز ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه .
له هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین و له كاتژمێر 1:00 هه‌ولێر و حه‌بانیه یه‌كه‌م یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و دوا یاری و یاری لوتكه‌ی ئه‌و ڕۆژه له نێوان كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و به‌حری به‌سره ده‌بێت .
قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری هه‌شت یانه‌یه و له‌م قۆناغه پێنج یانه‌ی ده‌گه‌نه قۆناغی بژارده‌ی خوله‌كه .