پێشمه‌رگه سپۆرت -
ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی نیازی لاپۆرتا بۆ ئه‌نجامدانی گرێبه‌ستێكی گرنگ ئاشكرا ده‌كات له هاوینی داهاتوودا.
ڕۆژنامه‌كه باس له‌وه ده‌كات كه لاپۆرتا نیازی هه‌یه بۆ وه‌رزی داهاتوو هێڵی پێشه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی به گواستنه‌وه‌ی یرلینگ هالاندی نه‌رویجی ببوژێنێته‌وه.
مۆندۆ ئاشكراشی ده‌كات كه لاپۆرتا ده‌یه‌وێت ئه‌وپه‌یوه‌ندییه باشه‌ی له‌گه‌ڵ مینۆ ڕایۆلای بریكاری هالاند هه‌یه‌تی بیقۆزێته‌وه و ئه‌و گرێبه‌سته له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌كلایی بكاته‌وه.