پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه پێنجه‌م یاری خۆی له دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی هه‌ولێر بونه‌وه .
له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 11 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین به‌ڕِێوه چوو یاریزانانی پێشمه‌رگه به ئاست و ئه‌نجام توانیان بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن پاش ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌یان به ئه‌نجامی 3-2 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلاكرده‌وه و دوو خاڵی یاریه‌كه‌یان خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان .
هه‌ر له یارییه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌دا جه‌یش به 3-0 گێم له حه‌بانیه‌ی برده‌وه و شوڕته‌ی به‌غدادیش یه‌كلایه‌نه و به سێ گێمی بێ وه‌لاَم له سه‌ناعه‌ی هاوشاری برده‌وه .
دواجار یاری دێربی به‌سره له نێوان یانه‌كانی غاز و به‌حری ئه‌نجام دراو دوایی یارییه‌كی به‌هێز یانه‌ی غاز توانیان به ئه‌نجامی 3-2 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌نجامی یارییه‌كان :
جه‌یش × جه‌بانیه 3-0
پێشمه‌رگه × هه‌ولێر 3-2
شوڕته × سه‌ناعه 3-0
غاز جنوب × به‌حری 3-2