پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌به‌شداری یاریزانانی پارێزگه‌كانی سلێمانی ، هه‌ولێر ، دهۆك ، دیاله و گه‌رمیان ، پاڵه‌وانێتی شه‌تڕه‌نجی كراوه‌ی كوڕان و كچانی سلێمانی ده‌ستی پێكرد كه یارییه‌كانی به شێوه‌ی خێرا و به نۆ جه‌وله به‌ڕێوه ده‌چێت .
پاڵه‌وانێتیه‌كه به چاودێری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی وه‌رزشی سلێمانی و به‌سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی و یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی سلێمانی و به هاوبه‌شی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه و له مه‌راسیمی ده‌ست پێكی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ش كه به ئاماده‌بوونی كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پپَشمه‌رگه و جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و عومه‌ر ئیبراهیم ئه‌ندامی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عیراق و زرنگ سه‌لاَح جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی شه‌تڕه‌نجی كوردستان و ساسان عه‌بدول غه‌نی سه‌رۆكی لقی سلێمانی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نج و خاتوو كه‌لسوم محه‌مه‌دی ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه بوو یارییه‌كانی ده‌ستی پێكرد .
له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه زیاتر له 45 یاریزان به‌شدار بوون تێیداو سه‌ره‌تا به وته‌ی ئه‌سعه‌د ئیسماعیل جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی شه‌تڕه‌نجی عێراق بوو دواتر كاروان شێخ زیره‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی پاڵپشتی ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌یانی بۆ وه‌رزشكاران و ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كان ده‌ربڕی و هه‌روه‌ك ڕۆڵی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی له هاوكاری و پاڵپشتی وه‌رزشكاران و ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كان به‌رز نرخاند و تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌شی به تیمێكی به‌هێز له قه‌ڵه‌م دا .
دواتر شێرزاد محه‌مه‌دی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه یانه‌كه‌یان ده‌رگای والاَیه بۆ پاڵپشتی و هاوكاری وه‌رزشكاران و هه‌میشه به‌رێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد وه‌ك جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه پاڵپشت بووه بۆ وه‌رزشكاران و خۆشحاڵی خۆشی پیشان دا كه وه‌رزش كۆیان ده‌كاته‌وه و یه‌كدی ده‌بینه‌وه له چالاكییه‌كاندا .
پاشان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی سلێمانی و سكرتێری یانه‌ی پێشمه‌رگه به جولاَندنی سه‌ربازی تاوڵه‌ی یارییه‌كه پاڵه‌وانێتیه‌كه ده‌ستی پێكرد كه بڕیاره یارییه‌كانی تا ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 12 / 3 / 2021 بخایه‌نێت .