پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌گه‌ڵ بریكاره‌كه‌ی دایڤید ئالابای نه‌مسایی و به‌رگریكاری یانه‌ی بایرن میونخ گه‌یشتۆته ڕێكه‌وتن.
له‌و باره‌یه‌وه ڕۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ڕێكه‌وتنی زاره‌كیان له‌گه‌ڵ زه‌هافی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئالابا كردووه بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌رگریكاره نه‌مساییه بۆ یاریگای كامپنۆ.
له ماوه‌ی ڕابردوودا ئالابا گرێبه‌ستێكی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ڕه‌تكرده‌وه به‌هۆی كه‌می موچه‌كه‌یه‌وه .