پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان له تیپی باله‌ی یانه‌ی به‌حری وه‌ربگرێته‌وه دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-2 گێم له یانه‌ی غازی به‌سره‌ی برده‌وه .
به ئه‌نجامی یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق دووباره گۆڕانكاری به‌سه‌ر ڕیزبه‌ندی یانه‌كان هات و پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به ده‌ست خستنی دوو خاڵی گرنگ و بردنه‌وه‌یان له یانه‌ی غازی شاری به‌سره كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 25 خاڵ زیاد كردوو توانیان بێنه پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی و یانه‌ی جه‌یشی به‌غدادیش دوایی سه‌ركه‌وتنه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانی دووه‌م قۆناغیان پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندیان بۆ خۆیان مسۆگه‌ر كردووه .
هه‌رچی تیپی باله‌ی یانه‌كانی به‌حری و غاز جنوب و شوڕته‌یه له پله‌كانی سێهه‌م تا پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی دێن و ته‌واوی ڕیزبه‌ندی یانه‌كانیش به‌م شێوه‌یه‌یه :