پێشمه‌رگه سپۆرت -
لوتكه‌ی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دراو تێیداو هه‌ردوو تیپی باله‌ی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و غازی به‌سره به یه‌ك گه‌یشتن .
ئه‌و یارییه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 10 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی 2 كاتژمێر و 56 خوله‌ك و پێنج گێم یاری كردن ، سه‌رئه‌نجام كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانیان به‌ربه‌ستی پۆلاَینی غازی به‌سره تێك بشكێنن كه سه‌فا له‌فته‌ی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سه‌ركردایه‌تیان ده‌كات .
له گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه به‌هێزه‌وه هاتنه نێو یاریگه و به ئه‌نجامی 25-22 خاڵ بردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م گێمیان مسۆگه‌ر كرد .
له گێمه‌كانی دووه‌م و سێهه‌م یاریزانانی غازی به‌سره ئه‌نجامی یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان یه‌كلا كرده‌وه و به خاڵه‌كانی 23 - 25 و 21 - 25 براوه بوون .
گێمی چواره‌م بۆ كوڕانی پێشمه‌رگه یه‌كلاكه‌ره‌وه بوو به به‌ده‌ست هێنانی دوو خاڵ یان له‌ده‌ستدانی سێ خاڵ و تێیداو عه‌لی ته‌ها و هاوڕێكانی پلانێكی پۆلاَینی یاریی و هونه‌ری یاریكردنیان جێبه‌جێ كردوو توانیان به ئه‌نجامی 25-22 خاڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و به‌و شێوه‌یه‌ش هه‌ردوو تیم به دوو گێم یه‌كسان بوو .
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاری دووباره ناوبژیوان تیروپشكی یاری ئه‌نجام دا‌و پێشمه‌رگه به وه‌رگرتنی تۆپ چونه‌وه نێو یاریگه و دوایی یارییه‌كی ئاگرین له‌و گێمه‌دا بردنه‌وه‌یه‌كی مێژووییان به‌ده‌ست هێنا پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 16-14 خاڵ براوه بوون و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی دوو خاڵی گرنگی یارییه‌كه بۆ به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی پێشه‌نگ مسۆگه‌ر بكات .
هه‌ر له یارییه‌كانی چواره‌م ڕۆژی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه و له هه‌مان هۆڵ و پێش یاری پێشمه‌رگه و غازی به‌سره شوڕته‌كانی به‌غداد به ئاستێكی به‌هێز بینران و توانیان سه‌وڵی به‌حری به‌سره تێك بشكێنن دوایی ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و سێ خاڵی گرنگی ئه‌و یاریه‌یان خسته سه‌ركۆی خاڵه‌كانیان .
له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دینیش دوو یاری به‌ڕێوه چوو ، یانه‌ی سه‌ناعه و حه‌بانیه ڕوبه‌ڕوی یه‌كدی بونه‌وه و یانه‌ی سه‌ناعه توانیان به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وه‌لاَم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن و هه‌روه‌ك ئه‌نجامی یاری نێوان یانه‌كانی هه‌ولێر و جه‌یش-یش به هه‌مان ئه‌نجام كۆتایی هات .