پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه یارییه‌كی به‌هێزی له چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام دا‌و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی شوڕته بۆوه ، له‌و یاریه‌دا كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێ شه‌ممه 9 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سهلاَحهدین به‌ڕێوه چوو پێشمه‌رگه‌كان به ئاستێكی به‌رز بینران و توانیان بردنه‌وه‌یه‌كی به نرخ ده‌ست بخه‌ن پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-1 گێم یاریه‌كه‌یان به خاڵه‌كانی (25-20) (25-14) (23-25) (25-16) لێبردنه‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی كۆی خاڵه‌كانی بۆ 23 خاڵ به‌رز كرده‌وه .
هه‌رله یارییه‌كانی سێهه‌م ڕۆژی دووه‌م قۆناغی خوله‌كه به‌حری به 3 گێمی بێ وهلاَم له یانه‌ی حه‌بانیه‌یان برده‌وه و هه‌ولێریش به هه‌مان ئه‌نجام له‌به‌رامبه‌ر غاز جنوب توشی شكست هات و جه‌یشی به‌غدادیش سه‌ناعه‌ی توشی شكست كرد دوایی ئه‌وه‌ی یاریه‌كه‌ی به ئه‌نجامی 3 گێمی بێ وهلاَم لێبرده‌وه .