پێشمه‌رگه سپۆرت -
خوان لاپۆرتای سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ده‌یه‌وێت به ئه‌نجامدانی چوار گرێبه‌ست میسی ڕازی بكات تا ئه‌وه‌ی له یانه‌كه‌ی بمێنێته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه كه‌ناڵی كواترۆی ئیسپانی باس له‌وه ده‌كات كه ئه‌نجامدانی ئه‌م گرێبه‌ستانه له گواستنه‌وه‌كانی هاوینه‌دا ده‌رگایه‌كه بۆ هیچشتنه‌وه‌ی مێسی له یانه‌كه‌دا.
كه‌ناڵه‌كه ده‌ڵێت لاپۆرتا ده‌یه‌وێت له هاویندا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له ئیریك گارسیای به‌رگریكاری مان سیتی و هالاندی هێرشبه‌ری دۆرتمۆند و ئالابای به‌رگریكاری بایرن میونخ و مباپێ هێرشبه‌ری پاریس سانجێرمان واژوو بكات تا ئه‌وه‌ی مێسی به مانه‌وه له یانه‌كه ڕازی بكات.