پێشمه‌رگه سپۆرت -
له میانی دابه‌ش كردنی خه‌لاَته‌كانی كۆتایی خولی بژارده‌ی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق وه‌ك ڕێزلێنان بۆ به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنانی یه‌كێتی تۆپی ده‌ستی عێراقی پێبه‌خشرا .
بڕوانامه‌كه له‌لایه‌ن به‌ڕێز كوردستان سێوكانی ڕاوێژكاری سه‌رۆك كۆمار بۆ كاروباری وه‌رزشی به‌خشرایه جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و هه‌روه‌ك یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی عێراق ڕۆڵی مورادیان به‌رز نرخاند .
محمد الا‌عرجی سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی عێراق خه‌مخۆری و دڵسۆز مه‌حمود ئه‌حمه‌دی به‌رز نرخاند له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراق كه كه‌سایه‌تیه‌كی كاریگه‌ره و خزمه‌ت به وه‌رزشی كوردستان عێراق و یاریزانان ده‌كات بێ هیچ جیاوازییه‌ك و هیوایی خواست هه‌میشه كاری پێكه‌وه‌یی ئه‌نجام بده‌ن تا وه‌رزش له‌سه‌ر ئاستی عێراق زیاتر خزمه‌ت بكرێت و ئاستی یاریزانان له یانه‌كان به‌رزتربكرێنه‌وه .