پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی جه‌یشی شاری به‌غداد نازناوی خولی بژارده‌ی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراقی به‌ده‌ست هێنا پاش ئه‌وه‌ی له یانه‌ی شوڕته‌ی هاوشاری برده‌وه .
كاتژمێر 5:00ی ئێواره‌ی ڕۆژی ڕۆژی دوو شه‌ممه 8 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی یاری كۆتایی خولی بژارده‌ی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق به ئاماده‌بوونی مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌رپرسانی وه‌رزشی و حكومی به‌ڕێوه چوو ، تێیداو دوایی ململانێیه‌كی به‌هێزی یانه‌كانی جه‌یش و شوڕته سه‌رئه‌نجام یانه‌ی جه‌یش توانی نازناوی خوله‌كه به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 28-24 گۆڵ یارییه‌كه‌ی لێبرده‌وه .
به‌و ئه‌نجامه‌ش جه‌یش له پله‌ی یه‌كه‌م و شوڕته پله‌ی دووه‌می مسۆگه‌ر كردوو هه‌رچی یانه‌ی كه‌ربه‌لا بوو پله‌ی سێهه‌می خوله‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندیش بۆ یانه‌ی قاسم بوو دوایی بردنه‌وه‌ی له یانه‌ی سلێمانی و یانه‌كانی فتوه و سلێمانی -یش له پله‌كانی پێنجه‌م و شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر بوون .