پێشمه‌رگه سپۆرت -
به فه‌رمی خوان لاپۆرتا بووه سه‌رۆكی داهاتووی به‌رشه‌لۆنه بۆ ماوه‌ی شه‌ش ساڵی داهاتوو و پێشبڕكێكه‌ی له ڤیكتۆر فۆنت و تۆنی فریشیا برده‌وه.
له دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژارده‌كان لاپۆرتا وتی: ئه‌مرٍۆ 20 ساڵ تێده‌په‌ڕێت به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له تیمی 12 بۆ 13 ساڵانی یانه‌كه ئه‌ستێره‌یه‌كی مێژووی ده‌ركه‌وت كه مێسی بوو ، مێسی به‌رشه‌لۆنه‌ی خۆش ده‌وێت و ئێمه‌ش ده‌مه‌ناوێت له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام بێت پەیوەندی بە مێسی دەکەم بۆ ئەوەی متمانەی پێبکەم لە یانەکەدا بمێنێتەوە، ئەو یاریزانێکە بۆ پارە یاریی ناکات و دەیەوێت نازناوی زیاتر بباتەوە
لاپۆرتا وتیشی: ئەم هەڵبژاردە گرنگترین هەڵبژاردنی بارسێلۆنا بوو، سەرەڕای پەتای کۆرۆنا،دڵخۆشم بەم شێوازەی هەڵبژاردن، ڤیکتۆر فۆنت و ئەنتۆنی فرێچا کاری باشیان کرد، ئێمە هەموومان یەک خانەوادەین و ئەوان شایستەی چەپڵەیەکی بەهێزن، دەبێت هەموومان پێکەوە کار بۆ ئەوە بکەین کە بۆ یانەکە خێری تێدایە و ئەوان رکابەری من نین".
لاپۆرتا ئەزموونێکی دوور و درێژی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا هەیە، پاڵپشتییەکی گەورەی لەنێو خەڵکی کەتەلۆنیا و ئەندامانی یانەی بارسێلۆنا هەیە، وەک سەرۆکی بارسێلۆنا پێشتر 12 نازناوی بردووەتەوە، 2 چامپیۆنزلیگ، 4 لالیگا، جارێک جامی شا، 3 جامی سوپەری ئیسپانیا، جارێک جامی سوپەری ئەوروپا و جارێکیش مۆندیالی یانەکانی لەگەڵ یانەکە بەدەستهێناوە.