پێشمه‌رگه سپۆرت -
دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی به‌به‌رگی سوره‌وه ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه بوونه‌وه كه به‌رگی شینیان له‌به‌ر بوو .
له‌و یاریه‌دا یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئاستێكی جیاواز ببینرێن و به ئه‌نجامی 3-1 گێم سێ خاڵی گرنگی یاریه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد و خاڵی گێمه‌كانی یارییه‌كه‌ش بریتی بوون له (25-22) (23-25) (25-17) (25-17) .
هه‌ر له یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژی قۆناغی دووه‌می خوله‌كه یانه‌ی سه‌ناعه هه‌ولێری توشی شكست كرد پاش ئه‌وه‌ی به ئه‌نجامی 3-0 گێم یاریه‌كه‌ی لێبرده‌وه .
له سێهه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه‌دا كوڕانی غازی به‌سره به ئه‌نجامێكی یه‌كلایه‌نه‌وه به 3-0 گێم له شوڕته‌كانی به‌غدادیان برده‌وه و یاریی لوتكه‌ی خوله‌كه‌ش دوا یاری بوو له نێوان یانه‌كانی جه‌یش و به‌حری به‌سره ئه‌نجام دراو دوایی پێنج گێم یاری كردن دواجار یانه‌ی جه‌یش بردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست هێنا و به ئه‌نجامی 3-2 گێم 2 خاڵی یاریه‌كه‌یان خسته سه‌ر كۆی خاڵه‌كانیان و یانه‌ی به‌حری به‌سره‌ش خاڵێكی ئه‌و یارییه ماراسۆنیه‌ی برد .