پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌م یاری له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام ده‌دات و ڕوبه‌ڕوی تیپی باله‌ی یانه‌ی حه‌بانیه ده‌بێته .
بڕیاره كاتژمێر 1:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 7 ی ئازاری 2021 و له نێو هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و حه‌بانیه به یه‌ك بگه‌ن ، ئه‌و یاریه بۆ پێشمه‌رگه گرنگی خۆی ده‌بێت و ده‌ست خستنی سێ خاڵه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌كان له ململانێی پێشه‌نگ بوون درێژه پێده‌دات .
هه‌ر له یارییه‌كانی دووه‌م ڕۆژی قۆناغی دووه‌م و له هه‌مان هۆڵ یانه‌كانی جه‌یش و به‌حری یاری لوتكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
له هۆڵی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین دوو یاری دیكه ئه‌نجام ده‌درێت و تێیداو له كاتژمێر 1:00 هه‌ولێر و سه‌ناعه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك ده‌بنه‌وه و دواتر شوڕته و غازی به‌سره یاری دووه‌م و كۆتا یاری ئه‌و ڕۆژه ئه‌نجام ده‌ده‌ن .