پێشمه‌رگه سپۆرت -
له ژێر چاودێری به‌شی وه‌رزشی مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زوور و به‌سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی بالاَی تیپه میللیه‌كانی پارێزگه‌ی هه‌ڵه‌بجه و به هاوبه‌شی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشییه‌كان و بۆ یادی 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید خولێكی تۆپی باله‌ی كچان به‌به‌شداری شه‌ش یانه ئه‌نجام ده‌دات .
له خوله‌كه‌دا تیپی باله‌ی یانه‌كانی ( هه‌ڵه‌بجه ، سلێمانی ، ئافرۆده‌یت ، ده‌ربه‌ندیخان ، ئه‌كاد و سه‌رچنار ) به‌شدارن و بڕیاره یارییه‌كانی له ڕۆژی 11 / 3 ده‌ست پێبكات و له ڕۆژی 16 ی 3 دوا یاری خوله‌كه ئه‌نجام ده‌درێت .