پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی به هاوكاری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و له نێو هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌دی تایبه‌ت به یانه‌كه پاڵه‌وانێتی كاراتێی تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوانی یانه‌كانی سنوری شاری سلێمانی به‌به‌شداری هه‌شت یانه ئه‌نجام دا .
پاڵه‌وانێتیه‌كه پۆلێن كرابوون بۆ ته‌مه‌نه‌كانی 14 و 15 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان و 16 و 17 ساڵ له‌سه‌ر ئاستی لاوان .
له ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی و له یاری كاتای تاك یانه‌ی بازیان پله‌ی یه‌كه‌م و یانه‌ی پیره‌مه‌گروون پله‌ی دووه‌میان مسۆگه‌ر كردوو هه‌روه‌ك یانه‌كانی بابان و قه‌ره‌داخ سێهه‌م بوون .
له‌سه‌ر ئاستی كاتای لاوان یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی نازناوه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنا و پله‌ی دووه‌م بۆ یانه‌ی به‌ختیاری بوو هه‌رچی یانه‌كانی پیره‌مه‌گرون و قه‌ره‌داخ بوو سێهه‌می ڕیزبه‌ندیان به‌ده‌ست هێنا .
له یاری كۆمیته ( قیتال ) بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ و بازیان دووه‌م بوون و هه‌روه‌ك یانه‌كانی سلێمانی و بابان سێهه‌م بوون .
له‌سه‌ر ئاستی لاوانیش له هه‌مان یاری پله‌ی یه‌كه‌م بۆ یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ و دووه‌می ڕیزبه‌ندی بۆ یانه‌ی بازیان بوو ، پله‌ی سێهه‌می كۆمیته‌ش بۆ یانه‌كانی قه‌ره‌داخ و پیره‌مه‌گرون بوو .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی ئه‌و پاڵه‌وانێتیه دیار جه‌بار ئیبراهیم سكرتێری یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، پاڵه‌وانێتیه‌كه زۆر به‌هێز بوو ته‌نیا له وه‌رزی ڕابردوو به‌هۆی بلاَوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه نه‌مان توانی پاڵه‌وانێتی ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چالاكیمان نه‌وه‌ستاو به شێوه‌ی ئۆن لاین و به ناردی ڤیدۆ یاری كاتا نمایش كرا‌و یه‌كێك بوو له چالاكییه‌كانمان .
دواجار ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه دووه‌م چالاكی یه‌كێتی كاراتێی سلێمانی بووه له‌م وه‌رزه و چالاكییه‌كانیشیان به‌رده‌وامی ده‌بێت .