تەندروستی -
ئامادەکردنی : گوڵزار فەرەج
ددان یەکێکە لەو بەشە سەرەکییانەی ئەندامی جەستەی مرۆڤ کە نەبونی یاخود لەدەستدانی زیانێکی بێ قەرەبووە ، بەگشتی لە وڵاتی ئێمەدا رۆشنبیریەکی تەواو سەبارەت بەپارێزگاری لەددان لە ئارادا نیە ،ئەگەر پارێزگاری تەواو لە ددان بکرێت ئەوا بەدرێژایی تەمەن دەمێنێتەوە وکەمترین کێشەو ڕزانی توش دەبێت ، ئەمەش بەشۆردنی بەردەوام و پاکردنەوەی بەدەزوی ددان و پارێزی خۆراک دەمێنێتەوە .
هەرددانێک پێکهاتوە لە سێ توێژاڵ لە میناو ، دێنتین و سێمینتەم ، دەرئەنجامی ترشەڵۆک و پاشماوەی ئەو شەکرانەوە دێن کە لەسەر روپۆش و دیوی دەرەوەی ددانەکان دەمێننەوە دواتر جێگیر دەبێت ، پێویستە شوشتنی بەردەوام بۆ ددان و زمان پشتگوێ نەخەین ئەو هەویری ددانە بەکار بهنین کە فلۆریدی تێدایە ،هەفتەی جارێکیش بیکاربۆناتی سۆدێۆم بەکار بهێنین، ئەویش بە دانانی برێکی کەم لە بیکاربۆناتی سۆدیۆم لەسەر فڵچەی ددان شوشتن و بهێنرێت بە ددانەکەدا وازیلێبهنین بۆ ماوەی ٢ خولەک ئەمیش بۆ پاک کردنەوەو سپی کردنەوەی ددان سودی زۆرە ٠