پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان به فه‌رمی و به واژۆی دكتۆر ئالان قادر ئه‌مینداری گشتی لیژنه‌كه ناوی سه‌رۆك و سكرتێر و سێ له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستانی ڕاگه‌یاند .
له نوسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه دراوه كه هه‌ریه‌ك له تارق عه‌بدول ڕه‌حمان به سه‌رۆكی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان و عه‌بدول قادر حسێن به سكرتێری یه‌كێتیه‌كه دیاری كراون و هه‌ریه‌ك له ئازاد محه‌مه‌د ، جه‌لال سه‌عید و نه‌وزاد ساڵح وه‌ك ئه‌ندامانی یه‌كێتی ناوبراو ده‌ست به كار ده‌بن .
ده‌قی نوسراوه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی هه‌رێمی كوردستان