پێشمه‌رگه سپۆرت -
دیگۆ سیمۆنی ئه‌رجه‌نتینی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید چاوی له تواناكانی ئهدیروزولای به‌رگریكاری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده.
ئهدیرروزولا نه‌بۆته جێگه‌ی متمانه‌ی زیدان و زۆربه‌ی كاته‌كانی له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌ك به‌سه‌ر ده‌بات.
ڕۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رپرسانی ئه‌تله‌تیكۆ چاویان له تواناكانی ئه‌و بهرگریكارهیه و ده‌یانه‌وێت بۆ رشیزهكانی بیگوازنه‌وه.
سپۆرت باس له‌وه‌ش ده‌كات كه سیمۆنی سه‌رسامه به تواناكانی ئه‌و یاریزانه و داوای له یانه‌كه‌ی كردووه كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی بده‌ن .