تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
لەرووی پێكھاتەوە كەرە له ڕێژهیهكی زۆر چەوری پێكھاتووە بە جۆرێك كە یەك كەوچكی چێشت نزیكەی « ١٠١ » كالۆریە كە بەرامبەر بە كالۆری یەك مۆز ، كەرە پڕە لە ڤیتامین بە تایبەت ئەو ڤیتامینانەی لە نێو چەوریدا تواونەتەوە و پێك دێن له ڤیتامین (A) كە لەناو كەرەدا بوونی ھەیە بە جۆرێك یەك كەوچك چێشتی كەرە لە١١٪ پێداویستی جەستە دابین دەكات , ڤیتامین E دژە ئۆكسانێكی بەھێزە لە نێو مادەی خۆراكی چەوردا دەست دەكەوێت .
ڤیتامین (B12) ئەم ڤیتامینە تەنھا لە بەرھەمە ئاژەڵیەكاندا دەست دەكەوێت وەك ھێلكە و گۆشت و بەرھەمە شیرەمەنییەكان ، ڤیتامین (K2) ئەم ڤیتامینە لە نێو جەستەدا بەرامبەر بە نەخۆشییەكانی دڵ و ئێسك پارێزگارییان لێ دەكات ، لە دەیەكانی ڕابردودا بەھۆی بوونی چەورییەكی زۆر لە كەرەدا بە ھەڵە بەھۆكاری نەخۆشییەكانی دڵ ناویان دەبرد بەڵام لەگەڵ تێپەر بوونی كات و توێژینەوە ئێستا كەرە بە یەكێك لە خۆراكە تەندروستیەكان ئەژمار دەكڕێت .