پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی خولی نایابی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌كانی عێراق و گه‌یشتنی سێ كیژه پاڵه‌وانی به ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق ، له ئێستادا تیپه‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری به توانا و به ئه‌زموون به‌ڵێن حه‌یده‌ر له مه‌شق و ئاماده‌كاری به‌رده‌وامه و ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ جه‌نگی به‌هێزی پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاری تیپه‌كه و كیژه پاڵه‌وانانی به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، تیپه‌كه‌مان بۆ دووه‌م جار له مێژووی خۆیدا نازناوی عێراقی به‌ده‌ست هێنا و جگه‌له‌و نازناوه‌ش له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق سێ كیژه یاریزانمان توانیان بگه‌نه ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق .
به‌ڵێن كه ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی یه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده‌كاری تیپه‌كه‌یان به‌رده‌وامه و دوایی به‌ده‌ست هێنانی نازناوی عێراق كه كۆمه‌ڵێك یانه‌ی به‌هێزی كوردستان و عێراق تێیدا به‌شدار بوون كیژه پاڵه‌وانانمان به‌شداریان له پالاَوتنی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كردوو نازناوی ئاسته‌كانی پێشكه‌وتوان و تازه‌پێگه‌یشتوانمان برده‌وه .
هه‌روه‌ك ئه‌و ڕاهێنه‌ره ئاماژه‌ی پێدا كه له هه‌فته‌یه‌كدا پێنج ڕۆژ مه‌شق ئه‌نجام ده‌ده‌ین و جگه‌له ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی عێراق و كوردستان وه‌ك هه‌ڵبژارده‌ی عێراقیش ئاماده‌كاری بۆ پاڵه‌وانێتی عه‌ره‌بی ده‌كه‌ن .