پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌یه‌كی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ده‌ستی پێكردوو تيَيداو پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی میوانداری له هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێر ده‌كات .
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوا ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجام دانی یارییه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ندرێن به‌ڕێوه‌بردوو ستافی مه‌شقی تیپه‌كه‌ش دڵنیاییان دا له ئاماده‌بوونی ته‌واوی یاریزانان بۆ یاریه‌كه‌یان له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ندرێن .
بڕیاره كاتژمێر 2:45 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 4 / 3 / 2021 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، تیپی تۆپی پێی یانه‌كه میوانداری له یانه‌ی هه‌ندرێن بكات و ئه‌و یاریه‌ش له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی نۆیه‌می خوله‌كه ده‌بێت .
هه‌ر له یاریه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا و له شارۆچكه‌ی ده‌ربه‌ندیخان ، نه‌وۆزی شاری سلێمانی ده‌بێته میوانی یانه‌ی یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و هه‌رچی یانه‌ی زاخۆیه میوانداری له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات .