پێشمه‌رگه سپۆرت -
لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین جه‌ختده‌كاته‌وه كه مێسی باشترینه و ئاماده‌یی تیپه‌كه‌شی بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای وبه‌ڕازیل نیشان ده‌دات.
بڕیاره له 26 و 30ی ئه‌م مانگه له میانه‌ی یارییه‌كانی پاڵاوتنی ئه‌مریكای باشور بۆ مۆندیال ئه‌رجه‌نتین ڕووبه‌ڕووی ئۆرۆگوای و به‌ڕازیل ببێته‌وه.
له لێدوانێكیدا سكالۆنی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه دوو یاری قورسیان له پێشه و به‌شێك له یاریزانه‌كانیش ئێستا ئاماده نین به‌ڵام تا كاتی یارییه‌كه زۆری ماوه و تا ئه‌وكاته لیستی كۆتایی یاریزانه‌كان ئاشكرا ده‌كات .
سه‌باره‌ت به مێسیش سكالۆنی وتی : ئه‌و باشترینه و ئاماده‌یه بۆ ئه‌و دوو یارییه و هیواداریشم هه‌ریه‌كه له لۆسیلسۆ وئۆكامبۆس وئه‌كۆنیا ونیكۆلاس گۆنزالێس له باشترین كاتی خۆیاندا بن.
له كۆتایشدا سه‌باره‌ت به داهاتووی ئه‌گوێرۆ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه سكالۆنی وتی: هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری‌ه ته‌واو له‌سه‌ر داهاتووی ده‌ده‌ین.