پێشمه‌رگه سپۆرت -
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆكایه‌وتی یه‌كێتییه‌كه كێشایه‌وه هاوڕێ له‌گه‌ڵ سه‌لام حوسێنی سكرتێر و دوو ئه‌ندامی دیكه .
سه‌فین كانه‌بی له سه‌ره‌تادا وه‌كو پەیامێک بۆ ئەوانەی دەیانگوت یەکێتییەکەیان بە تاپۆ گرتووە و بوێری دەستلەکارکێشانەوەیان نییە و وتی نزیکەی 17 ساڵە لەم یەکێتییە هەورازی و نشێوی زۆرمان بینیوە، زۆر زەحمەتیمان چه‌شتووه و شانازی بە کارەکانمان دەکەین ، بەڵام شەش تا حەوت جار دەستلەکارکێشانەوەمان پێشکەشکردووە قبوڵیان نەکردووە و نەیانهێشتووە بڕۆین.
كانه‌بی له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌م بڕیاره ، بڕیاری كۆتایی یه و پاشگه‌زبونه‌وه‌ی نییه و سوپاسی حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی كرد كه به‌رده‌وام پاڵپشتیان بوون.