تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
توێژینەوەیەکی زانکۆی بەناوبانگی هارفارد دەریخستووە کە تەندروستی ڕیخۆڵە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کار لە مێشک دەکات ، پێکهاتەی مێشک تەواو ئاڵۆزو سەرسورهێنەرە جگە لە ڕاییکردنی کارەکانی خۆی سەرپەرشتی رێكخستنی کاری زۆربەی ئەندامەکانی دیکەی جەستەش دەکات .
شانەی مێشک ئەو پێکهاتە دەمارییە تایبەتمەندییانەی نییە کە هەستی ئازار وەردەگرن ئەی کەواتە هۆکاری سەر ئێشە چیە ، سەر ئێشە هۆکارەکانی جیاوازن هەر لە کرژبونی ماسولکەکانی روخسار و ملەو تاوەکوو هەوکردنی گیرفانەکانی گرژبوون و خاو بونەوە تەنانەت تەقینی بۆرییەکانی خۆێن له %65 ی مێشک لە چەورییە بە سودەکانی وەک ئۆمێگا ٣ پێکهاتووە ، توێژینەوە زانستییەکان دەڵێن زیاد بوونی چەوریی زیان بەخشەکان لە جەستەدا بە گشتی و مێشک بە تایبەتی خراپ لەسەر توانای بیرو زیرەکی مرۆف دەشکێتەوە لە %40 ی مێشک لە بەشێکی خۆڵەمێشی پێکهاتووە و دەکەوێتە روکاری دەرەوەی مێشک ، ئەم بەشە کاری ئەوەیە زانیارییەکانی مرۆف رێک بخات و هەڵیانگرێت ئەوەی دەمێنێتەوە بەشە سپیەکەی مێشکە کە زیاتر کاری ئەوەیە هاتوچۆ بە ئاماژە جیاوازەکان بکات لە مێشکدا ، مێشکی کەسێ تەنیا لە % 2 ی کێشی پێکدەهێنێ کەچی لە % 20 ی ووزە و لە % 25 ی ئۆکسجینی جەستە بۆ خۆی دەبات بەوەش زۆرترین وزەی لەش دەبات بە بەراورد بەهەر ئەندامێکی دیکەی جەستە ، بە گوێرەی ماڵپەری فۆکەسی ئەڵمانی ئەو وزەیەی مێشک بەرهەمی دەهێنێ دەتوانێت گڵۆپێک دابگرسێنێت واتە دەکرێت مێشک بە باتریەک کە بەردەوام کار دەکات ٠