جۆسیب ماریا بۆرتۆمیۆ ده‌ستگیر كرا




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ڕۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ ئیسپانی‌ ڕایگه‌یاند كه‌ جۆسیب ماریا بۆرتۆمیۆی‌ سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌یه‌ن پۆلیسی‌ كه‌ته‌لۆنییه‌وه‌ و له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا ده‌ستگیر كراوه‌ .

ئه‌و ڕۆژنامه‌یه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ بۆرتۆمیۆ سێ‌ له‌ ئه‌ندامانی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ ئیداره‌ی‌ هه‌مان یانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر كراون ئه‌وه‌ش دوایی‌ ئه‌وه‌ی‌ تۆمه‌تبارن به‌ گه‌نده‌ڵی‌ و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ .



PM:04:03:01/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌