پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری هه‌ولێر و هۆڵی یانه‌ی ئه‌كاد عه‌نكاوه و كۆلێژی وه‌رزشی زانكۆی سه‌لاَحه‌دین ، قۆناغی دووه‌می یارییه‌كانی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق میوانداری ده‌كات و بڕیاره یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه له ڕۆژی 5 تا 14 / 3 / 2021 به‌رده‌وام بێت .
لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌و قۆناغه‌ی ئاشكرا كرد كه چوار یاری دواخراوی قۆناغی یه‌كه‌می له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه ده‌چێت و یارییه‌كانی له ڕۆژی 5 / 3 ده‌بێت و تێیداو سه‌ناعه ڕوبه‌ڕوی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ده‌بنه‌وه و هه‌روه‌ك جه‌یش و غاز جنوب دووه‌م یاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن و حه‌بانیه و شوڕته‌كانی به‌غداد و هه‌ولێر و به‌حری له هه‌مان خشته‌ی دواخراو به یه‌ك ده‌گه‌ن .
خشته‌ی ته‌واوی یارییه‌كانی خوله‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت كه به پێی ڕێنماییه‌كانی یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عێراق و بۆ سه‌لامه‌تی گیانی هه‌مووان ته‌واوی یارییه‌كان به بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چن .