پیتزا خۆرەكان چییان لێدێت



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

پیتزا «pizza»   لە  ئیتالیا  دەستی  پێكرد  بەڵام  زۆربەی  خەڵك  دەیخۆن  ، بەیەكێك  لە  خواردنە  تایبەتەكانی  دەزانن لە پیتزادا  وزەیەكی    بەرز  ھەیە  ، كوالێتی  بەرزی  پیتزا   بەندە  بە  جۆری  پێكھاتەكانی  ، بۆ نمونە  جۆری  ئارد  سپی  یان  بۆر  ، جۆری  پەنیر  كەلەشیری  پڕ چەور  دروست  كرابێ   یان  كەم  چەور  ، زۆربەی  جۆرەكانی  پێتزا  لە چەورییە  تێرەكان  و  خوێ   و  وزەیەكی  زۆر  لە  خۆی  دەگڕێت  لەوانەیە  پیێزا  بۆ  یەكێك   بێ كێشە  بێت  كە  خوردنی  ڕۆژانەی  ھاوسەنگە  و  ژیانی  ڕۆژانەی  ئەكتیڤە  بەڵام  ھەرگیز  بۆ  یەكێك  گونجاو  نیە  كە   كێشی  لەش  زیادەو  مەشقی  وەرزشی  ئەنجام نادات یان  نەخۆشی  درێژ خایەن  ھەبێت  ، ئەوكات  لەشی  زیاتر  تێك  دەچێت  و رێژەی  كاربۆھیدرات و  چەوری  زیاتر  دەبێت و  ڕێژەی  كۆلیستڕۆڵی  خراپیشی بەرز  دەبێتەوە جگە  لە  ڕێژە  بەرزەكەی  سۆدیۆم    یان  خۆی  لەكاتی  داواكردنی  پیتزادا  ئەبێت  پەنیرەكەی  كەمتر  بێت  كە  پڕ  چەورییە  با ڕادەی  بیبەرە  شیرینەكەی  زیاتر بێت پیتزا  بنچینەكەی  دەگەرێتەوە  بۆ   میسریە  كۆنەكان  دواتر    بۆ  یۆنانیەكان  لەدوای  ئەوانیش  بۆ  سەردەمی  عوسمانیەكان  بەڵام  كاتێك  دەچێتە  ئیتاڵیا  گۆڕانكاری  بەسەردا  دەھێنێ  بۆیە  بە  خواردنی  ئەوان  دەناسرێ شاری  ناپۆلیش  بە   بە ھەوێنی  ئەو  خواردنە   دەزانرێ  پێش  ئەوەی    ئیتالیەكان  بیبەنە   ئەمەریكاو   لەوێوە  بە  جیھان  بناسرێ .



PM:03:26:01/03/2021




ئه‌م بابه‌ته 1272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌