پێشمه‌رگه سپۆرت -
دانه حسێن كیژه پاڵه‌وانی یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پاڵه‌وانی یارییه‌كانی 100 مه‌تر و 200 مه‌تر و خاوه‌ن میدالیایی یارییه‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه‌مپێكی تاكه كه‌سی له شاری سلێمانی و له سه‌ر یاریگه‌ی ڕاپه‌ڕینی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ده‌ست پێكردووه و له چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپه ئاماده‌كارییه‌ی دینه‌ی پاڵه‌وان له‌لایه‌ن به‌ڕِێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه و له نێو باره‌گه‌ی یانه پێشوازی كرا .
له‌و دیداره وه‌رزشییه‌دا و دوایی به‌خێرهێنان له‌لایه‌ن مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ، هیوایی سه‌ركه‌وتنی له گه‌شته‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی بۆ خواست و پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی بۆ ئه‌و كیژه پاڵه‌وانه‌ی یانه‌ی جه‌یش دووپات كرده‌وه .
ئه‌مه‌و به‌ڕِێزیان قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی به‌خشییه ئه‌و كیژه كه وه‌ك پاڵه‌وانێك له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ولاَتانی عه‌ره‌بی ناسراوه و هه‌روه‌ك وه‌ك یه‌كه‌م سه‌ردانی فه‌رمی دانه بۆ شاری سلێمانی ، پاشان دانه حسێن یاریزانی پاڵه‌وانی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدان سوپاسی تایبه‌تی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی و جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی كرد له پای ئه‌و پاڵپشتی و هاوكارییه‌ی پێشكه‌ش به یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان و عێراقی ده‌كات و هیوایی خواست نمونه‌یی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كه‌سایه‌تی وه‌رزشی موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه به زیندووی بمێننه‌وه .
بڕیاره له به‌رواری 6 / 4 / 2021 و له شاری به‌غداد پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌كانی عێراق به‌رێوه بچێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش یاریزانانی یانه‌كانی كوردستان و عێراق ئاماده‌كاری چڕده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجام له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا .