پێشمهرگه سپۆرت -
ڕۆژنامەی ئاس سەبارەت بە پێكانەكەی پێدری هەواڵێكی ناخۆش دەداتە هاندەرانی بەرشەلۆنە.
شەوی ڕابردوو لە یاری یانەكەی بەرانبەر ئیشبیلیە خولەكی 70 پێدری بەهۆی پێكانەوە یاریگای بەجێهێشت و لە بەیاننامەیەكی فەرمیشدا یانەی بەرشەلۆنە ئاماەی بەوەكرد كە لە ماسولكەكانی قاچی چەپیدا دووچاری پێكان هاتووە .
ڕۆژنامەی ئاس لە بارەی دۆخی پێدرییەوە ئاشكرای كردووە بە ئەگەرێكی زۆر دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاكان دادەبڕێت و بۆ یارییەكەی ئیشبیلیە لە یاری گەڕانەوەی جامی شا ناتوانێت بەشداری بكات وهاوكات بەئەگەرێكزۆر لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی 16ی چامپیۆنسلیگیش بەرانبەر پاریس سانجێرمان بێیبەش دەبێت .
ڕۆنامەی ئاس لەسەر دۆخی ئاراخۆ كە لەخولەكی 80 بەهۆی ئازارەوە یاریگای بەجێهێشت بەرانبەر ئیشبیلیە دەڵێت پێكانەكەی ئەو ئاسانە و بە ئەگەرێكی زۆر دەتوانێت بۆ یارییەكەی ئیشبیلیە ئامادە بێت.