تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
ھەمووان دەزانین چاومان چەند گرنگە بۆ ژیانمان نزیكەی لە ./٩٠ زانیاریەكانمان لەڕێگەی چاومانەوە بەدەستی دەھێنین بەڵام لەگەڵ ھەڵكشانی تەمەندا چاوەكانمان ڕوو لەكزبون دەكەن و پێویستمان بە چاویلكە دەبێت بەڵام چەندین چارەسەری سروشتی ھەن دەتوانن چارەسەری كزبونی چاو بكەن كەبەھۆی تەمەنەوە توشی مڕۆڤ دەبێت.
زەعفەران لە ./١٠٠ سروشتیە و ھیچ زیانێكی لاوەكی نیە ، پڕۆفیسۆر سیلڤیا بیستی لەسەنتەری بینایی زانكۆی سدنی ئاشكرای كرد كە زەعفەران پێكھاتەیەكی سروشتیە و دەتوانێت ڕێگری لە كزبونی چاو بگڕێت و بینایی و بەھێزی بۆ بگێڕێتەوە ، چونكە زەعفەران بە شێوەیەكی خێرا ھاوكاری بەھێزی خانەكانی چاو دەكات و لە خراپبون دەیان پارێزێت ، زەعفەران دەتوانڕێت لە شێوەی چادا بەكار بھێنڕێت ، زەعفەران تەنھا بینایی بەھێز ناكات بەڵكو خوێن پاك دەكاتەوە سوڕی خوێن بەھێز دەكات و نیشانەی ھەڵئاوسانی جومگەكان كەمدەكاتەوە ئاستی كۆلیستڕۆڵ و چەوری خوێن دادەبەزێنێت سیستەمی زیھنی و یادگەری بەھێز دەكات .