تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
زۆر كەس بەھۆی لاسەرئێشەوە واتە «شەقیقە» وە دەناڵێنن و ئەوەش ژیانی لێ تاڵ كردون نازانن چی بكەن بۆ چارەسەركردنی سیستەمی خۆڕاكی زۆر گرنگە بۆ ئەو كەسانەی كەلاسەر ئێشەیان ھەیە و پێویستە بایەخی زیاتر بدەن بە ھەندێك خواردن و ھەندێكیش كەمتر بخۆن ، كحول بە ھیچ شێوەیەك نابێت بیخۆنەوە ،چونكە ژمارەی جارەكانی لاسەرئێشە زیاد دەكات ، ھانی دەدات بۆ ئەوەێ دەست پێ بكات قاوە و ئەو خواردنانەی كافاینیان تێدایە نابێت ھیچ كات بخوڕێتەوە چونكە توشی ئالودە بون دەبێیت و ئەوەش وا دەكات ئازاری سەر زۆر بێت ئەگەر نەیان خۆیت زۆر جار ئازاری شەقیقە زیاد دەكەن گۆشتی تازە بایەخێكی زۆر بدە بە خواردنی مریشك و گۆشتی گا ، ماسی و ئەوانەی یارمەتی ھێور بونەوە دەدەن بەڵام دەبێت كوڵاو بێت نەك بە برژاوی .
میوە ترشەكانی وەك سندی و پرتەقاڵ و لیمۆ نابێت بخورێت چونكە ھاندەری شەقیقەن چەن كەس دوای خواردنی ئەو میوانە شەقیقیان بۆ دروست بووە پێویستە خۆت بەدور بگریت لەو میوانە خواردنی سارد دەبێتە ھۆی تڕپەی ئازاری شەقیقە و ئەوەش نەخۆش بێزار دەكات و دەبێت زیاتر خواردنەوەیەك بخورێتەوە كە شلەتێن بێت و كەمتر خواردنی سارد بخورێت .