پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا و ئەم بڕیارانه‌ی خواره‌وه‌ی دەرکرد:
1- تخویل كردنی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان به ده‌ستنیشانكردنی ناوبژیوانانی یاری نێوان یانه‌كانی هه‌مان شار به گوێره‌ی بارودۆخی یارییه‌كه ئازادن له ده‌ستنیشانكردنیان.
2- داوا له لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان ده‌كه‌ین رێزبه‌ندی بۆ ناوبژیوانانی بكرێت و له سه‌رخستنی پله‌ی ناوبژیوانان ئازادن له‌سه‌ر خستنیان به گوێره پێویست وه پێچه‌وانه‌كه‌ی.
3- پێویسته سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان بڕیاره‌كانیان یه‌كسان بكرێ توحید له چۆنیه‌تی بڕیاره‌كان.
4- مه‌شقی ناوبژیوانانی كوردستان فه‌رمی و ئیجباریه هه‌فتانه دوو رۆژبێت وه چاودێری وورد بكرێت.
5- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م ناوبژیوانانی كوردستان به ووردی و به روونی ڕووداوه‌كانی پێش یاری و له‌نێو یاری و دوای یاری بنووسن چونكه یه‌كێتیه‌كه‌مان چاودێری وورد له رێگای تیڤی و فۆتۆو وێنه‌كان چاودێری ده‌كات هه‌ر ناوبژیوانێك كه‌مته‌رخه‌م بێت سزا ده‌درێت وه پێویسته دادپه‌روه‌رو بێ لایه‌ن بێت.
6- هه‌له‌كان زه‌ق و به‌ئه‌نقه‌ست له‌ناوبژیوانان به‌دی بكرێت تووشی سزای توند ده‌بێت.
7- دوو هه‌فته جارێك سكرتێری لیژنه‌ی ناوبژیوانانی كوردستان سیروان سلمان لەگەڵ نوێنەری شارەکان سه‌ردانی لیژنه‌ی ناوبژیوانانی شاره‌كان بكه‌ن له‌گه‌ڵ وه له‌گه‌ڵ ناوبژیوانان دوان و روونكردنه‌وه‌و رێنمای پێشكه‌ش بكه‌ن.
8- هیچ ناوبژیوانێك بۆی نیه لێدوان یاخود ره‌خنه و روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ناوبژیوانان بدات تووشی سزای توند ده‌بێت.
9- پێویسته له‌سه‌ر سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سته‌ی ناوبژیوانان كاتژمێرێك پێش یاری له یاریگا ئاماده‌بن له‌كاتی ئاسایی به‌ڵام له‌كه‌ش و هه‌وای به‌فرو باراناوی نه‌شیاو پێویسته سێ كاتژمێر پێش یاری ئاماده‌بێت.
10- ئه‌ندامانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان ناكه‌ن ته‌نیا بوونیان هه‌یه وه‌ك چاو‌دێر له یارییه‌كان ئاماده‌بن.
11- داوا له‌سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه ئاره‌زووی سه‌رپه‌رشتیاركردنی یارییه‌كانیان هه‌یه له مامۆستایان و وه‌رشوانانی دێرین كه ناوبژیوانان و ڕاهێنه‌رانی دێرین ئاماده‌بن له باره‌گای یه‌كێتیه‌كه‌مان رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 1/3/2021 كاتژمێر(10)ی به‌یانی.
12- مه‌رجه‌كانی سه‌رپه‌رشتیاری
أ- ته‌مه‌نی له سی و پێنج ساڵ كه‌متر نه‌بێت وه له‌شه‌ست ساڵ زیاتر نه‌بێت.
ب- وه‌رزشوانانی دێرینی دیار‌و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌و یانه‌كانی بێت
ج_ ده‌رچووی كولیژو په‌یمانگه‌ی وه‌رشی بێت.
د- ته‌نیا (20)بیست سه‌رپه‌رشتیار هه‌ڵده‌بژێردرێت.
13- داوا له‌سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی یاری ده‌كه‌ین راپۆرته‌كانیان به روونی و ووردی پێش یاری له‌كاتی یاری و دوای یاری بێلایه‌نی و دادپه‌روه‌رانه بنووسێت یه‌كێتیه‌كه‌مان چاودێری ووردی سه‌رجه‌م یارییه‌كان ده‌كات له تیڤی و میدیا و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
14- سه‌رپه‌رشتیاری یارییه‌كان پێویسته متابعه‌ی ته‌واوی رێنمایی و بڕیاركانی رۆژی شه‌ممه‌ی یه‌كێتیه‌كه‌مان و به ته‌واوی جێ به‌جێ بكات.
15- داوا له سه‌رجه‌م سه‌رپه‌رشتیارانی تیپ و ڕاهێنه‌رو یاریده‌ده‌ران و خزمه‌تگوزاران و ستافی به یه‌ده‌گ به ته‌واوی و به ووردی رێنمایی و یاسا جێ به‌جێ بكه‌ن و وه‌رێنمای سه‌رپه‌رشتیاری یاری و ده‌سته‌ی ناوبژیوانان جێ به‌جێ بكه‌ن گه‌رنا تووشی سزای توند ده‌بێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سزای پێشوویان هه‌یه دوور ده‌خرێنه‌وه له‌چالاكیه‌كان.
16- سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌ران و یاریزانان گه‌ر لێدوانی نادروستی دوور له‌گیانی وه‌رزشی و توند بده‌ن تووشی سزای توند ده‌بن وه قه‌ده‌غه‌یه ئه‌م جۆره لێدوانانه.
17- لێدوان دوای یاری له نێو یاریگا بۆ میدیاكان قه‌ده‌غه‌یه پێویسته له‌سه‌ر سه‌رجه‌م یانه‌كان شوێنی گونجاو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگا ئاماده‌بكه‌ن بۆ لێدوانی رۆژنامه‌وانی.
18- هه‌ر رووداوێك له نێو یاریگا رووبدات وه سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سته‌ی ناوبژیوانان ئاگادارنه‌بێت به‌ڵام له میدیا‌و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبكرێته‌وه ئه‌م كه‌سه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌نجام داوه بانگهێشتی یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌كرێت و لێكولینه‌وه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
19- به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌كاتی یاری بۆ سه‌رجه‌م ستافی یه‌ده‌گ به‌كارهێنانی موبایل قه‌ده‌غه‌یه گه‌ر دوای یاری هه‌ر گرته‌یه‌ك بڵاوبكرێته‌وه وه له رێگای ستافه‌كه تووشی سزای توند ده‌بێت.
20- سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به‌بێ جه‌ماوه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت له‌سه‌ر بڕیاری لیژنه‌ی باڵای ژووری ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڕیاری سه‌ر دراوه.
21- سه‌رجه‌م یانه‌كان پێویسته به ته‌واوی پابه‌ندی بڕیاری ئاماده‌نه‌بوونی جه‌ماوه‌ر بن, گه‌ر یاریگاكانیان ستایسته‌نیه‌و كۆنترۆل ناكرێت یاریگاكه‌یان بگوازنه‌وه یاریگای شایسته‌و به ئاسانی كۆنترۆل بكرێت تا به ته‌واوی رێنماییه‌كان جێ به‌جێ بكرێت, وه گه‌ر كێشه‌و گرفت دروست بكرێت یارییه‌كانی داهاتوویان ده‌گوازرێته‌وه.
22- هه‌رتیپی یانه‌یه‌ك ته‌نیا ده‌توانی (15) پانزه له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری و یاریزانان ئاماده‌ی نێو یاریگا بن له شوێنی تایبه‌ت به میوانان له شوێنێكی شایسته دابنیشن.
23- له هه‌ر یارییه‌ك نابێت له (20)بیست پیاوانی ئاسایش و پۆلیس و پارێزگاری یاریگا زیاتر ئاماده‌ی یارییه‌كان بن بۆ كۆنترۆل كردنی یاریگا.
24- داوا له‌سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ین ژووری شایسته بۆ تیپی میوان و سه‌رپه‌رشیارو ده‌سته‌ی ناوبژیوانان ئاماده‌بكه‌ن به تایبه‌ت شوێنی چوونه ژووره‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی یاریگاكان له یاریزانان و سه‌رپه‌رشتیارو ده‌سته‌ی ناوبژیوانان.
25- داوا له سه‌رجه‌م سزادراوانی یارییه‌كان له یانه‌و ڕاهێنه‌ران و ستافی هونه‌ری و یاریزانان پێش ئه‌نجامدانی یارییه‌كانیان بڕی سزاكه راده‌ستی ژمێریاری بكرێت.
ا- گه‌ر سزاكه بۆ یانه‌بێت یارییه‌كه ئه‌نجام نادرێت
ب- گه‌ر یاریزان و ستافی هونه‌ری بێت ناتوانی یارییه‌كه ئه‌نجام بدات.
26- ته‌واوی سزاكانی مادی لێبوردنیان بۆ ده‌رچوو به‌ڵام له داهاتوو سزاكان به توندی و ووردی وه‌ك خۆی جێ به‌جێ ده‌كرێت.
27- پارێزگاری تیپی میوان و ستافی سه‌رپه‌رشتیاران و ناوبژیوانان له ئه‌ستۆی یانه‌ی میوانداره له هاتن و چوون و پێش یاری و كاتی یاری و دوای یاری.
28- داوا له سه‌رجه‌م یانه‌كان ده‌كه‌ین له ده‌سته‌ی كارگێری و جه‌ماوه‌رو ستافی هونه‌ری و یاریزانان كه گیانی خۆشه‌ویستی و برایه‌تی و دۆستایه‌تی له‌نێوان یانه‌كان قوڵ بكه‌نه‌وه‌و زیاتر په‌ره‌ی پێبده‌ن و تا به ته‌واوی گیانی وه‌رزشی و په‌یامی راسته‌قینه‌ی وه‌رزشی پیاده بكه‌ین له میدیا‌و تیڤی و تۆره‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
29- یاری نێوان هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدو سه‌ید سادق ته‌واو نه‌كراوه رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 27/2/2021 كاتژمێر(2) دوای نیوه‌ڕۆ له یاریگای یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ئه‌نجام ده‌درێت به‌هه‌مان لیست و ئه‌نجام و سزاوه لێدانی سزا‌و وه ته‌واوكردنی كاتی یارییه‌كه له‌كاتی وه‌ستانی یاریه‌كه.
30- یارییه‌كانی خولی پله‌نایاب و پله به شێوه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
أ- پله نایاب
رۆژانی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه رێكه‌وتی 3-4/3/2021 كاتژمێر(2,45) عه‌سر.
ب- خولی پله‌یه‌ك
رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 2/3/2021 كاتژمێر(2.45) عه‌سر.
31- یارییه‌كانی قۆناغی كۆتایی خولی تازه‌پێگه‌یشتوانی نایاب به شێوه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام بدرێت
أ- یارییه‌كان به شێوازی دوو دۆران چوونه ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت(تسقگ زوجی).
ب- ئه‌و تیپه‌ی یه‌كه‌مجار ده‌گاته یاری كۆتایی ,یاری كۆتایی له یاریگاكه‌ی ئه‌نجام ده‌درێت.
32- داوا له نوێنه‌رانی یانه‌كانی گه‌یشتوو به قۆناغی كۆتایی خوی تازه‌پێگه‌یشتوانی كوردستان ده‌كه‌ین رۆژی شه‌ممه رێكه‌وتی 6/3/2021 كاتژمێر(12) نیوه‌ڕۆ ئاماده‌بن بۆ كۆبوونه‌وه‌و راكێشانی تیروپشك.
یانه‌كان:
1- شۆریجه 2- ئاشتی 3- برایه‌تی 4- ئارارات.