پێشمه‌رگه سپۆرت -
ئاماده‌كاری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێَشمه‌رگه بۆ خوله‌كانی پله نایابی یانه‌كانی كوردستان و پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق درێژه‌ی هه‌یه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و به یارییه‌كی دۆستانه میوانداری له یانه‌ی ڕزگاری كرد .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی و له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌ڕێوه چوو تێیداو یاریزانانی پێشمه‌رگه توانیان به ئه‌نجامی 6-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( ئاریان جه‌وهه‌ر به سێ گۆڵ و ئه‌حمه‌د وه‌هاب به دوو گۆڵ و ڕامیار جه‌لال به هه‌ڵه ) تۆمار كران و هه‌روه‌ك عه‌تا محه‌مه‌د تاكه گۆڵی یانه‌ی میوانی له یارییه‌كه تۆمار كرد .