نەمانی ھەستی بۆنكردن


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

ھەستی  بۆنكردن  پڕۆسەیەكە  لە   خۆیەوەیە  لەگەڵ  ھەموو  ھەناسەدانێكدا   ھەستی خۆبەخۆ  یٔیشدەكات  .

تەنۆلكە  بۆندارەكان  تەزویەكی   كارەبایی   لەدەمارەكانی    بۆن  دروست  دەكەن  كەلەرێگەی  ڕیشاڵە  دەمارەكانەوە   دەگاتە  مێشك  و  بەو  ھۆیەوە    مڕۆڤ  ھەست   بە  بۆنەكە   دەكات  ، مڕۆڤ    توانای    ١٠ھەزار   بۆن  لەیەكتر   جیادەكەتەوە .

بۆنەكان   كاردانەوەی  جیاواز   دروستدەكەن   بۆنی   روەكە  فرێشەكان كار  لە میزاجی مڕۆڤ  دەكەن  بۆنی  روەكە  بە  چێشتكراوەكان   كار  لە یٔارەزوی    خواردنی   مرۆڤ  دەكەن  كاتێك   بەھۆی  پەتاوە  لوت  دەگیڕێ   ھەستی  بۆنكردن  لاواز  دەبێت   ھەستی  تامكردنیش   سستدەبێ  چونكە  بەبێ  بۆن  تامیش  ھەستی  تامكردنیش  نامێنێت ھۆی لەدەستدانی   ھەستی  بۆنكردن  ڕەنگە  بەھۆی  ھەوكردنی  دڕێژ خایەنی گیرفانەكانی  لوت  "جیوب انفیه‌" یان  برینی  ژێر پەنجە  بێت یاخود  بەركەوتنی  زەبری  توند   بەر  سەر  كەوتبێت  بەرەو  پێشچونی  تەمەنیش   ھەستی  بۆنكردن   لاواز دەكات  بەبێ  ھەستی  بۆنكردن   ئاگاداری ھەندێك   مەترسی نابین   وەك  بڵاوبونەوەی  گازێكی  مەترسیدار  بە ماڵ و  ئۆفیسەكەتدا  ، سوتانی  ماڵ و  ئۆفیسەكەت   یاخود   بۆنی   خواردنێكی  پیس و  خراپبوو  بۆنكردن  ھۆكارێكی  گرنگی  نێوان  مرۆڤەكانە ھەروەھا  زانراوە   ھەمان  ئەو  بەشەی مێشك   كە بەرپرسە   لە  جودا كردنی  بۆنە  جیاوازەكان  كاریگەریەكی  بەھێزی  لەسەر  جوڵانی  لایەنی  سۆزداری  مرۆڤ  ھەیە  .


PM:08:12:25/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌