تهندروستی -
ئامادهكردنی : گوڵزار فهرهج
كۆمەڵەی پڕۆدێنتی ئەڵمانی كەلە پزیشكانی ئەڵمانی ددان پێكھاتوون دەڵێن پەڵەی سپی سەر ددانەكان نیشانەن بۆ كلۆر بوونی ددان .
دێڕێك كڕۆپ بەرێوبەری كۆمەڵەی پارێزگاری كردن لە ددان دەڵێت ترشیەكانی ئەو پەڵە سپیانە دەبنە ھۆی لابردنی توێكلی یەكەمی ددانەكان كە ناسراوە بە مینا .
ئەو پزیشكانە ھاوڵاتیان ئاگادار دەكەن كە ئەم جۆرە پەڵانە پشتگوێ نەخەن و پەلە بكەن لەسەردانیكردنیان بۆ لای پزیشكی پسپۆری ددان تاكو زوو حاڵەتەكەیان دەست نیشان بكەن و چارەسەری پێویست بگرنە بەر بەگشتی ئەم جۆرە سپیانە تەنھا لە روكەشی ددانەكان دەردەكەون ، بۆیە پێویست بە پركردنەوەی دان ناكات تەنھا بە پەیرەوی كردنی ڕێگاكانی پاككردنەوەی ددانەكان و شتنی ددان بە فڵچە ڕۆژی دووجار بەكارھێنانی دەزوی خاوێن كردنەوە و بەكارھێنانی فلۆراید دەبێتە ھۆی چارەسەركردنی ئەم پەڵە سپیانە لەكلۆر بوون بەدور دەبن بەڵام بە پێچەوانەوە گەر پشت گوێ بخرێت دەبێتە ھۆی كلۆر بوون و رزینی دانەكە لە ژێرەوە .