پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرد .
له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به به‌شداری سه‌رجه‌م یاریزانانی تیمه‌كه ، تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه مه‌شق و ئاماده‌كاری بۆ به‌شداری له دووه‌م قۆناغی خولی نایابی باله‌ی یانه‌كانی عێراق ده‌ست پێكرد ، تیپه‌كه مه‌شقه‌كانی جیاواز ده‌بێت و هه‌ڵه هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌كانی یارییه‌كانیان له قۆناغی یه‌كه‌م چارهدهكهن تا له قۆناغی دووه‌م به ئاستێكی به‌رزتر ببینرێن و بتوانن ئه‌نجامی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن .
جێگه‌ی باسه تیپی باله‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له قۆناغی یه‌كه‌می خوله‌كه ، كه یاریه‌كانی له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه چوو توانی پله‌ی دووه‌م به 14 خاڵ به‌ده‌ست بهێنێت .