یاریزانان و هه‌نگاوه‌كانی‌ مه‌شق كردن


ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

یەكەم  ھەنگاوی  مەشقكردن   بریتییە  لەدابەش كردنی   ماسولكەكان   بەسەر  ڕۆژەكانی  ھەفتەدا  بۆ  ئەوەی  لەش  بە  شێوەیەكی  ھاوسەنگ   سود  لە  وەرزشانە  ببینێت كە  یاریزان  ئەنجامی  دەدات  لەبەر  ئەوەی  وەرزش  وەك  خۆراك  وایە  بۆ جەستە ھەروەھا    پێویستە  لەسەر  ڕاھێنەر كە  بەوردی    گروپەكانی  ماسولكەو  ئەو شوێنانەی  جەستە  كە پڕن  لە چەوری  كەڵەكە بوو دیاری  بكات و سەرەتا  گرنگی  و  فۆكس  بخڕێتە سەر ئەو  شوێنانەی  جەستە  ھەتا  چەوریەكی  دادەبەزێت ، ئەگەر چی  بەبەردەوامی  تەنھا  چەند  جۆرە  سیستەمێك  لای  ڕاھێنەران   جێگای  بایەخە  بەڵام  واباشە  ڕاھێنەران    شارەزاییان  لەسەر  تەواوی   ڕێساو    سیستەمەكان  ھەبێت  چونكە  ھەریەك  لە   ڕاھێنانەكان    بەسودن    ئەگەر  چی  ھەندێك  لەسیستەكامی  وەرزشكردن    لە روی  ئەنجامدانەوە  ئاڵۆزو  قورسن بەڵام  ھەریەك  لەو سیستەمانە  تایبەتمەندی  و  سودی  خۆی  ھەیە  سیستەمی  ئەولەویەت  باشترین  سیستەمە  كە  كەبەكار بھێنڕێت  ئەویش ھەر  ماسولكەیەك  لاواز بێت  لەچاو ماسولكەكانی   تر  ئاستی  ھاوسەنگیدا  نەبێت  ، ئەوا  دەبێت  ڕاھێنەر   لەكاتی  كۆرس  نوسیندا   سەرەتا ئەو  ماسولكە  لاوازانە  بخاتە مەشقەكەوە دواتر  مەشق  و  ڕاھێنانەكان  دەكڕێت  بە یاریزان   بەمەبەستی  چەوری  سوتاندن    چونكە  بەھۆی بەردەوامی  یەك  لەدوای  یەكی   ڕاھێنانەكان   لێدانی  دڵ  خێراتر  دەبێت و ئەمەش  بەسودە  بۆ  ئەو  یاریزانانەی  كە كاردیۆ ئەنجام  نادەن  لەبەر  ئەوەی  لەسەرەتای  وەرزشكردندان  ، وەرزشەوانان   نابێت  زیاد  لە  پێویست ھیلاك  بكرێن  لەبەر  رەوشی  تەندروستیان  و ڕانەھاتنیان  بە  وەرزش  .



PM:08:42:23/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1492 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌