پێشمه‌رگه سپۆرت -
شاری سلێمانی میوانداری له قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق ده‌كات .
بڕیاره له به‌رواری 3 تا 8 / 3 / 2021 و له نێو هۆڵی دكتۆر له‌تیف تایبه‌ت به یارییه‌كانی تۆپی ده‌ستی یانه‌ی وه‌رزشی سلێمانی قۆناغی كۆتایی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق ئه‌نجام بدرێت و به‌و ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌ی پێشبڕكێكانی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی ده‌ستی عێراق خشته‌ی یارییه‌كانی ڕاگه‌یاند كه ته‌نیا له ڕۆژی 6 ی مانگی 3 ی 2021 پشوو به‌سه‌رجه‌م تیپه‌كانی به‌شداری دراوه و یاری كۆتایی خوله‌كه‌ش ڕۆژی 8 / 3 و له نێوان یانه‌كانی جه‌یش و شوڕته ده‌بێت و به‌وه‌ش یارییه‌كانی وه‌رزی 2020 - 2021 ی خولی نایابی تۆپی ده‌ستی یانه‌كانی عێراق كۆتایی دێت .
خشته‌ی یارییه‌كان :