پێشمه‌رگه سپۆرت -
به یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئاماده‌كاری بۆ هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ خولی نایابی یانه‌كانی كوردستان و خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق و یانه‌ی سه‌ید سادق وه‌ك ئاماده‌كاری بۆ خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان و له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌رمانده‌یی تایبه‌ت به یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن .
یارییه‌كه له كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی دوو شه‌ممه 22 / 2 / 2021 ئه‌نجام دراو تێیداو دوایی 90 خوله‌ك له كاتی یاسایی یارییه‌كه هه‌ردوو تیم به 3 گۆڵ یه‌كسان بوون .
گۆڵه‌كانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له ڕێگه‌ی یاریزانان ( منتڤر محسن ، حه‌كیم شه‌مسه‌دین و عسام محه‌مه‌د )ه‌وه تۆمار كران و گۆڵه‌كانی یانه‌ی میوانیش له ڕێگه‌ی یاریزانان ( فه‌رمان عوسمان ، ساڵح متڵك و عه‌لی جومعه ) تۆمار كران .