مەشقكردن و بەكارھێنانی ھۆرمۆن



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج 

مەشقكردن  و وەرزش  پێویستیەكە  كە  بونی ھاوسەنگیەك  ئەدا  بە  یاریزان  و  مرۆڤی  ئاسای و گرنگیەكی  خۆی  ھەیە و  نابێت  فەرامۆش  بكڕێت  .

یاریزانان  ئەبێت  بگەنە  ئەو  ڕاستیەی  كە  بۆ بەدەست  كەوتنی  لەشێكی  ڕێك  و  تەندروست  ، ئەبێت پشت ببەستن  بە یەكەم  ڕاھێنان دووەم  بە  خۆڕاك  و سێھەم ھۆڕمۆنەكان ، چونكە  ئەو یاریزانانە  كە  پشتیان  بە  ھۆرمۆن بەستووە پاش  وازھێنان  لە  وەرزش  و  پاڵەوانێتی بونەتەوە  بە  كەسێكێ   زۆر  ئاسایی  و  لاواز لە رووی  جەستەییەوە وەك  ئەوەی  پێشتر  ھیچ  مەشقێكیان  ئەنجام  نەدابێت .

لەشی یاریزانە  كۆنەكان  وەك  ئارنۆڵدو شوارزنگێڕ  ، شوان ڕای ، سمیربنوت لەبەر  ئەوەی  پشتیان  نەبەستووە  بە  ھۆڕمۆن  و  زیاتر  لەڕێی  مەشق و  ماندوكردنی  جەستەوە  لەشیان  مەشق  پێكڕدوە  ،جوانیان  جێگەی سەرسامین ھەر لەبەر  ئەمەشە  لە ئێستادا  فیتنێس و   فیزیك ھەوادارێكی  زۆریان  ھەیە  جەستە  ھەر   لەرووی  ماسولكەوە  پێوانەی  تەندروستی  بۆ  ناكرێ  بگرە  تەندروستی  و سەلامەتی  ئەندامەكانی  لەش  پێوەرێكی  ڕاستی و  تەندروستی  دەستەبەر  دەخات  كەواتە  بەبێ  ھۆرمۆنەكانیش ڕەنگە  یاریزان   لەتەمەنێكی دیاركراودا بگات  بەو  ئامانجەی كەھەم  لەش و لارێكی  ڕێك و ھەم  تەندروستیش  بۆ  خۆی  فەراھەم  بكات  .

مایك  ماتارۆز   گەورە  یاریزانی  لەشجوانی  لەوكاتەی  كە  نەخۆش كەوتبوو  لەمیانەی  چاوپێكەوتنێكی  ڕۆژنامەوانی بەراشكاوانە  ووتی  ھیچ  كەسێك  لە   خێزانەكەی  ئێمە  پێشتر   نەخۆشی  دڵی  نەبووە  بۆیە دەڵێم  ئەو ھۆڕمۆنانە بوون  كە  بوونە  ھۆی  گیرانی   خوێنبەرەكانم  كەوای  كرد توشی  نەخۆشی  دڵ  ببم  .



PM:07:56:22/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 2196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌