پێشمه‌رگه سپۆرت -
تاكو ئێستاش كه‌ریم بنزیمه له پێكانه‌كه‌ی چاكنه‌بۆته‌وه و به‌شداریكردنی له یارییه‌كه‌ی ئه‌تله‌نتا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كان جێگه‌ی گومانه .
ڕۆژنامه‌ی دیفینسا سێنتراڵی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه كه‌ریم بنزیمه له ڕاهێنانه‌كانی دوێنێی یانه‌كه‌یدا به‌شداری نه‌كردووه و تاكو ئێستاش هه‌ست به ئازاری پێكانه‌كه‌ی ده‌كات .
رۆژنامه‌كه ئاشكراشی ده‌كات كه به‌م هۆیه‌وه تاكو ئێستا نادیاره كه بنزیمه به‌شداری یارییه‌كه‌ی ئه‌تله‌نتا ده‌كات یاخود نا كه یارییه‌كه شه‌وی چوارشه‌ممه ئه‌نجام ده‌درێت.