پێشمه‌رگه سپۆرت -
یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عه‌ره‌بی بڕیاری دا به دواخستنی پاڵه‌وانێتی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی .
پاش ئه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ره‌و هه‌ڵكشان ڕۆشت و سه‌رجه‌م ولاَتانی جیهانی گرته‌وه ، بۆ پاراستنی گیانی تیپه‌كان و یاریزانان ، یه‌كێتی ناوه‌ندی باله‌ی عه‌ره‌بی له هه‌واڵێكی كورتدا و له ڕێگه‌ی په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی یانه‌كانی ئاگادار كرده‌وه له دواخستنی 39 هه‌مین پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی كه بڕیار بوو له ولاَتی به‌حرێن به‌ڕێوه‌بچێت بۆ كاتێكی نادیار و تا كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا .
بڕیار بوو له به‌رواری 18 بۆ 28 / 3 / 2021 و له ولاَتی به‌حرێن پاڵه‌وانێتی باله‌ی یانه‌كانی ولاَتانی عه‌ره‌بی ئه‌نجام بدرێت و پێشتریش یه‌كێتی باله‌ی عه‌ره‌بی ڕایگه‌یاند كه ڕه‌زامه‌ندی 22 یانه‌یان له 13 ولاَتی عه‌ره‌بی پێگه‌یشتووه بۆ به‌شداری له خوله‌كه .