لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ تیپه‌ میللییه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچان بۆ یادی‌ 16 ی‌ 3 ڕێك ده‌خات




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

لیژنه‌ی‌ بالاَی‌ تیپه‌ میللییه‌كانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ یادی‌ كیمیابارانی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ خولێكی‌ باله‌ی‌ كچان ڕێك ده‌كات .

سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجام دانی‌ خوله‌كه‌ سالار محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری‌ خوله‌كه‌ تایبه‌ت به‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا و ووتی‌ ، سالاَنه‌ لیژنه‌كه‌مان خولێكی‌ وه‌رزشی‌ ڕێك ده‌كات له‌و یاده‌دا و بۆ ئه‌مساڵیش جیاواز له‌ سالاَنی‌ ڕابردوو بڕیارمان داوه‌ خولی‌ باله‌ی‌ كچان ئه‌نجام بده‌ین ، هه‌روه‌ك سالار ئاماژه‌ی‌ پێدا كه‌ ئه‌وان یانه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ و خوله‌كه‌ش كراوه‌یه‌ هه‌ر تیپێكی‌ یانه‌یه‌ك به‌شداری‌ ده‌كات په‌یوه‌ندیمان پێوه‌بكات بۆ تۆمار كردنی‌ ناوی‌ و دیاری‌ كردنی‌ واده‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ هونه‌ری‌‌ .

سه‌باره‌ت به‌ واده‌ی‌ ده‌ست پێكی‌ خوله‌كه‌ ناوبراو ووتی‌ گه‌ر تیپه‌كان ژماره‌یان زۆربێت له‌به‌رواری‌  5 / 3 ده‌ست پێده‌كه‌ین و گه‌ر ژماره‌یان كه‌مبێت له‌ به‌رواری‌ 10 / 3 یارییه‌كانی‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و یارییه‌كانیش ڕۆژانه‌ و به‌ شێوه‌ی‌ خول ده‌بێت و دوا یاری له‌ به‌رواری‌ 16 مانگ ده‌بێت كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ كیمیابارانی‌ شاری‌ هه‌ڵه‌بجه‌ .

دواجار و سه‌باره‌ت به‌ خولی‌ كوڕان  سالار محه‌مه‌د ووتی‌ ، سالاَنی‌ ڕابردوو خولی‌ باله‌ی‌ كوڕانمان له‌و یاده‌دا ئه‌نجام داوه‌ و بۆ ئه‌مساڵیش بڕیارمان دا كه‌ خولی‌ كچان رێك بخه‌ین و ته‌واوی‌ یارییه‌كانیش له‌ هۆڵی‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن ئه‌وه‌ش بۆ بێبه‌ش نه‌بوونی‌ كچانه‌ له‌ خوله‌كان و چالاكییه‌كانمان .




PM:11:29:21/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌