سود و زیانی‌ دەرزی ڤیتامین B12



ته‌ندروستی‌ - 

ئاماده‌كردنی‌ : گوڵزار فه‌ره‌ج

لەم  ساڵانەی   دوایی  بە ڕێژەیەكی  زۆر  ھۆڕمۆن و  ڤیتامینەكان  بەكاردەھێرێن  لەلان  یاریزانان  و  كەسانی  ئاساییەوە بەڵام  لە  زیانەكانی  بێ بەش نابن  ، ھەندێكیان  زیانیان  ھەیەو ھەندێكیشیان  سودی  خۆی  ھەیە  زیانی ھەیە  ھەندێ  جار  وەك تێكچونی  ڕوخساری  دەم و  چاو  گەورەبونی  لوت و گوێ  بەشێوەی   نائاسایی  و  تێكچوونی   پەیكەرە  ئێسك و توشبوون  بە نەخۆشیەكانی  دڵ و نارێك و پێكی  لە سازكردنی ئینسۆلین  ھەندێ  جاریش  سودی  ھەیە  وەك ڤیتامینەكانی  B12 كە  بەشێوەیەكی  سروشتی  لەناو  گەلێك    خواردنی  وەك  ماسی و  گۆشت دا  ھەیە .

دەرزی  ڤیتامین  B12 بەشێوەیەكی  ئاسایی  بۆ  چارەسەر كردنی  ئەو  كەسانە  بەكاردێت  كە  ڕێژەی  ڤیتامین  B12 لە لەشیان  كەمە یان  نەخۆشی  ئەمیبایان  ھەیە  بەڵام  ھەندێ  كەس  ئەو دەرزیە  بەكاردەھێنن  وەك  بەشێك  لە  پرۆگرامی توانەوەی  چەوریەكان  ئەم  جۆرە  دەرزیە بە  ڤیتامینی   وزە  ناسراوە  چونكە  كرداری    زیندە چاڵاكی  لەش زیاد  دەكات  كە بڕیتیە  لە  گۆڕینی  خواردن لە لەشی  مڕۆڤ  
بۆ  ووزە كاتێكیش   كرداری  زیندە  چالاكی زیاد  بو  ،ئەوا  كەسەكە وزەی  زیاتری  دەست  دەكەوێت بۆ   ئەنجامدانی وەرزشی  زیاتر  بەمەش  چەوری  زیاتر  دەتوێتەوە  .


PM:09:43:21/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 5384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌