‌یەكەم ئامانجی پۆچیتینۆ لە هاوینی داهاتوو ئاشكرا دەبێت



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

ماوریسۆ پۆچیتینۆی ئەرجەنتینی یەكەم ئامانجی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوو گرێبەستكردنە لەگەڵ هاری كینی ئینگلیزی.

لەو بارەیەوە ڕۆژنامەی میرەری بەڕیتانی جەختدەكاتەوە كە  پۆچیتینۆ  دەیەوێت لە هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ هاریك واژوو بكات و  بیگوازێتەوە ڕیزەكانی وبۆ ئەم مەبەستەش دەیەوێت پەیوەندی باشی لەگەڵ هاری كین بقۆزێتەوە چونكە پێشتر ڕاهێنەرایەتی كردووە 

لە كۆتایشدا میرەر باس لەوە دەكات كە بۆ دەستخستنی تواناكانی هاری كین ، پاریس سانجێرمان ناچار دەبێت ڕێگە بەڕۆشتنی یەكێك لە نیمار یاخود مباپێ بدات ، چونكە گواستنەوەی هاری كین بڕی 15 ملیۆن پاوەند لەسەر ئیدارەی یانە پاریسییەكە دەكەوێت. 



PM:09:35:21/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 2044 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌