پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ شه‌هید لیوا حسێن مه‌نصور كۆتایی‌ هات و یانه‌ی‌ سه‌رچنار یه‌كه‌م بوو




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی‌ وه‌رزشی‌ گه‌رمیان ، ناوه‌ندی‌ وه‌رزش و لاوانی‌ كه‌لار پاڵه‌وانێتی‌ شه‌تڕه‌نجی‌ شه‌هید لیوا حسێن مه‌نصوری‌ ئه‌نجام داو تێیداو دوایی‌ كێبڕكێی‌ یانه‌ به‌شداره‌كان و یاریزانان ، سه‌رئه‌نجام یانه‌ی‌ سه‌رچنار توانیان پله‌ی‌ یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن .

جۆین به‌ له‌گه‌ڵ تیلیگرامی‌ پێشمه‌رگه‌ سپۆرت 

دوا جه‌وله‌ی‌ یارییه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ یاریزانان ململانێی‌ كۆتایی‌ ئه‌نجامیان ده‌كرد و سه‌رئه‌نجام كوڕانی‌ یانه‌ی‌ سه‌رچنار توانیان ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بهێنن و پله‌ی‌ یه‌كه‌می‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌یان مسۆگه‌ر كرد .

پاش كۆتاهاتنی‌ یارییه‌كانیش خه‌لاَت به‌سه‌ر یاریزانان و تیپه‌كانی‌ خاوه‌ن پله‌كانی‌‌ یه‌كه‌م و دووه‌م دابه‌ش كران .



PM:10:22:20/02/2021




ئه‌م بابه‌ته 1152 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌